ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە بەرامبەر ئەندامێکی تاڵیبان کە لە ئەمریکا بە دیل گیرابوو ٢ داگیرکەری ئەمریکی ئازاد کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان رایگەیاند کە ئاڵوگۆڕی ئەسیران لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام دراوە.
باس لەوە کرا کە لە ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکان لەگەڵ ئەمریکای داگیرکەردا ٢ ئەمریکی ئازاد کران لە بەرامبەر ئەندامێکی تالیبان کە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرابوو.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ٢ هاوڵاتی ئەمریکی نەناسراو لە بەرامبەر خان محەمەد ئازاد کراون، کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا دوو سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرابوو.
سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان هیچ زانیارییەک بڵاونەکرایەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای بۆلووی وڵاتی تورکیا لە ناو هۆتێلێک ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥١ کەسیش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە غەززە رایگەیاند، دوای رێککەوتنی ئاگربەست، چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی شەهیدەکان لە ژێر داروپەردوو ڕوخاوەکاندا بەردەوامە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و ١٠٠ فەلەستینی دیکەی دەستبەسەر کرد.